بەغدا - INA - نور زەیدی
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی کۆچ و كۆچبهران ژمارەی ئاوارەکانی کەمپی جەدعە و هۆلی ئاشكراكرد، هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە ٣٠٠ خێزان لە کەمپی جەداعەوە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.
کەریم نووری بریکاری وەزیری كۆچ و کۆچبەران لە لێدوانێكی تایبەت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، "کەمپی جەدعە دابەشکراوە بەسەر دوو (جەدعەی ١) و (جەدعەی ٢))، وەک یەکەمیان ئەو خێزانانە دەگرێتەوە کە لە هۆل ئاوارە بوون کە ژمارەیان ٦٠٣ خێزان بووە"، جەختی لەوە کردەوە کە "٣٠٠ خێزان دوای تەواوکردنی پشکنینی ئەمنی و هەماهەنگی لەگەڵ خێزانەکانیان و کەسایەتییە دیارەکانیان گەڕێنرانەوە بۆ ماڵەکانیان".
ئاماژهی بهوهشدا، "ئەركەكانی وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران سنووردارە بە فریاگوزاری و داڵدەدان و هیچ پەیوەندییەكی بە ڕێكارە ئەمنییەكان و پشكنینی ئەمنی بۆ خێزانەكانەوە نییە"، ئاماژەی بەوەشدا كە "وەزارەت بەنیازە كۆتایی بە دۆسیەی ئاوارەكان بهێنێت".
لە درێژەی قسەکانیدا وتی، "وەزارەتی كۆچ و كۆچبهران ، لە ماوەی حکومەتەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران، 50 کەمپی داخست و تەنها 26 کەمپ لە هەرێمی کوردستان مابووەوە"، ڕوونیشیکردەوە کە "وەزارەت هیوادارە حکومەتی کوردستان هاوکار بێت بۆ کۆتایی هێنان بەم دۆسیەیە". "
ئاماژهی بهوهشدا كه "كهمپی هۆل 70 ههزار ئاواره له ههموو وڵاتانی جیهان لهخۆ دهگرێت كه 29 ههزار كهسی عێراقییان تێدایه".