به‌غداـ INA
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ئیدانه‌ی هێرشه‌كانی توركیا له‌هه‌فته‌ی رابردوو بۆ سه‌ر گوندی په‌ره‌خ له‌قه‌زای زاخۆ له‌پارێزگای دهۆكی كرد.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌راگه‌یندراوێكدا كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه راگه‌یاند" ئه‌و ئیدانه‌ی هێرشی سه‌ر پارێزگای دهۆك ده‌كات و پشتگیری خۆشی بۆ سه‌ربه‌خۆیی عێراق و سه‌روه‌ری ویه‌ك پارچه‌یی و سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌ی دووپاتكرده‌وه.
هه‌روه‌ها راگه‌یندراوه‌كه وتی" پشگیری ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كه‌ین له‌ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كه و داوا له‌هه‌موو ده‌وڵه‌تانی ئه‌ندام ده‌كه‌ین هاوكاری عێراق بكه‌ن له‌م لێكۆلینه‌وه.
جێگای ئاماژه‌پێكردنه ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه دیاریكردووه بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عێراق.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی دیبلۆماسی عێراقی به كه‌ناڵی عێراقیه راگه‌یاند" له‌سه‌ر داوای عێراق ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی 26ی ته‌مووزی 2022 دیاریكردووه بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنێكی نائاسایی سه‌باره‌ت به‌هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی عێراق.