بەغدا - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای عێراقی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لە کاتێکدا پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما لە سبەینێوە دەست پێبکات بەرزببێتەوە.
لە راگەیەندراوێكی دەستەی کەشناسی، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژە بەوەكراوە، "كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ چوارشەممە، لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور ساماڵ دەبێتەوە، لە كاتێكدا لە ناوچەكانی باشوور ساماڵ دەبێتەوە تا نیمچە هەور دەبێت". لە هەرەوها پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک لە ڕۆژی پێشوو بەرز دەبنەوە، لە ناوچەكانی باشوور نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو.”
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەشوهەوای رۆژی پێنجشەممە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ساماڵ دەبێت، هاوکات کەشوهەوای ناوچەكانی باشوور مامناوەند دەبێت و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی رۆژی پێشوو دەبێت لە سەرتاسەری وڵات".
وە ئاماژەی بەوەدا کە "کەش و هەوای ڕۆژی هەینی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور ساماڵ دەبێتەوە، لە کاتێکدا کەشوهەوای ناوچەكانی باشوور ساماڵ دەبێتەوە ، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە چاو ڕۆژی پێشوو لە هەموو ناوچەکانی وڵات".
ئاماژهی بهوهشكردووه، "كەش و هەوای وڵات بۆ شەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە ناوچەكانی ناوەڕاست، هەروەك بۆ هەرێمی باكور، كەشوهەوا روون دەبێت، هاوكات كەشوهەوای ناوچەكانی باشوور نیمچە هەور دەبێت و هەندێك جاریش هەور دەبێت ئەگەری بارانبارینی سووک هەیە کە هەندێک جار هەورە تریشقە دەبێت لە سەرتاسەری وڵات، وەک بۆ پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی ناوەڕاست، و نزیک دەبێتەوە لە ڕۆژی پێشوو لە ناوچەكانی باکوور و باشوور.”
لە خوارەوە بارودۆخی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو دەخەینەڕوو، بەپێی ئەوەی لەلایەن دەستی کەشناسی بڵاویکردووەتەوە: