شاندێكی ئەمنی بەسەرۆكایەتی شەمری گەیشتە زاخۆ

ئەمنی
  • 26-07-2022, 10:18
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ سێشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی گەیشتنی شاندێکی باڵای ئەمنی بۆ قەزای زاخۆ لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای دهۆكی ڕاگەیاند.
     لە راگەیەندراوێكدا كە لەلایەن شانەی راگەیاندن ئەمنی گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئاماژە بەوەكراوە، "شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لیوا عەبدولئەمیر شەمری، بە یاوەری جێگری سەرۆكی ئەركانی سوپا بۆ ئۆپەراسیۆنەکان، لیوا قەیس محەمەداوی و فەرماندەی هێزەکانی پاسەوانی سنوور، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ گەیشتنە قەزای زاخۆ لە باکووری رۆژئاوای دهۆك ".