بەغداد/ INA محمد سلیم
ئەمیندارێتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە 80٪ ی پڕۆژەی دۆرە - یوسفیە تتەواوبووە.
وتەبێژی فەرمی بەناو ئەنجومەنی نوێنەران حیدر مجید بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی
ڕاگەیاند کە ژمارەیەکی زۆری پڕۆژەکان لەبندەستدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هاتووچۆ لەشاری بەغداد، کەگرنگترینیان دروستکردنی 14 پردوتونێلە ، دوێنێش ئەمینداری
گشتی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانیدا بە ناردنی دیزاینی ئەم پڕۆژانە بۆ کۆمپانیایەکی رەسەن بۆ وردبینیکردنیان و جێبەجێکردنیان.
هەروەها وتی کە پڕۆژەی دۆرە، یوسفیە زۆر گرنگە و درێژیەکەی
15 کیلۆمەترە وپردی دووتەبەق بە ڕێگای نێودەوڵەتیەوە دەبەستێتەوە ، جگەلەمەش پڕۆژەکانی پەڕەپێدانی دەروازەکانی بەغداد بەشێکیان لێ ئەنجام دراوە.
برلهەروەها وتی ڕێگای کەرکوک وبەغداد لەئەستۆی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنە
، پلانێکیش هەیە بۆ نۆژەنکرنەوەی ڕێگاکە بەهەماهەنگی لەگەڵ پارێزگای دیالە کارکردن لەپڕۆژەکەش بەردەوامە تاکو تەواودەبێت کاری تیادادەکرێت چونکە پڕۆژەیەکی گرنگە شاری بەغدادبە دیالەو پارێزگاکانی هەرێم دەبەستێتەوە.