بەغداد/ INA- مەحمەد تاڵبی
ئەمڕۆ دووشەممە، دەستەی کەشناسی ، پشتڕاستی کردەوە کە هیچ ئاماژەیەک بۆ باران بارین لە عێراقدا نییە.
"عامر جابری " بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی دەستەی کەشناسی،بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاند، "هیچ پێشبینی یەک لەلایەن دەستەکەیانەوە نییە کە ئاماژە بە بوونی بارانبارین لە وڵات‌دا بکات.
راشیگەیاند کەش وهەوا لە ئێستادا یارمەتیدەر نییە بۆ باران بارین لە ئەنجامی بەرزی پلەی گەرمی و گەرمبوونی جیهان.
وتیشی"وه‌ڵات چووۆته ناو باری پەستانی گه‌رمی، كه هه‌ندێك جار یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی شێ له هه‌ندێك ناوچه‌ی به‌سره.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "به‌رزی پله‌كانی گه‌رما و هاتنه ناو حاڵه‌تی پەستانی گه‌رمی پاڵ به خشۆکەکان و مێرووه‌كان ده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی زه‌وی به‌جێبهێڵن.
لە درێژەی قسەکانیدا جابری وتی: "ئەو گەرمیە لە ناوەڕاستی مانگی تەمموز دەست پێدەکات و تا سێیەمی یەکەمی مانگی ئاب بەردەوام دەبێت.
سەبارەت بە دۆخی کەش وهەوا بۆ سبەینێ سێ شەممە ,"ئەلجەبری " دووپاتی کردەوە کە خێرایی با لە 30 بۆ 30 کم لە کاتژمێرێکدا دەبێت لە ناوچەکانی ناوەڕاستی وڵات ، بۆیە پێشبینی زیادبوونی تۆز و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە شور و ناوەراستی وڵات دەکرێت .