وەزارەتی ناوخۆ ئەو پارێزگایانە ئاشکرا دەکات کە زۆرترین بازرگانی بە ماددەی هۆشبەری تێدا ئەنجامدراوە

ناوخۆ
  • 25-07-2022, 17:48
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ژمارەی ئەو تۆمەتبارانەی دەستگیركراون راگەیاند كە تۆمەتبارن بە بازرگانی کردن بە ماددەی ھۆشبەر و ھەروەھا بڕی ئەو ماددە هۆشبەرەی کە لەماوەی نیوەی یەكەمی ساڵی 2022دا دەستی بەسەردا گیراوە، هاوكات ئەو پارێزگایانەش دەستنیشان دەكات كە بەربڵاوترین مادەی هۆشبەریان هەیە.
     رائید "بیلال سوبحی " بەرپرسی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنتڕۆڵی ماددە هۆشبەرەكان لە وەزارەتی ناوخۆ،، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، "لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا بەڕێوەبەرایەتییەكە زیاتر لە 8 هەزار و 200 کەسی بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەکارھێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە. 
     "سوبحی" جەختی لەوە کردەوە کە "بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕۆژانە دەیان تۆمەتباری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر دەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە،زۆرترین ئەو ناوچانەی کە ئۆپەراسیۆنەکانی رووبەرووبونەوەی بازرگانیکردنی بە ماددە هۆشبەری تێدا ئەنجامدراوە پارێزگاکانی میسان و بەسرە و ئەنبار و بابلە . 
     راشیگەیاند کە " لەبەغدا ناوچه‌كانی رەسافە له‌ سه‌رووی ئه‌و ناوچانه‌یه‌ كه‌ زۆرترین بازرگانی و خراپ به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ریان تێدایه‌ ئەنجامدراوە . 
    ئاشکراشیکرد کە بانده‌كانی ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌موو پارێزگاكانی عێراق ده‌كه‌نه‌ ئامانج و پارێزگای "موسەننا" ش ‌ یه‌كێكه‌ له‌و پارێزگایانەی کە به‌ربڵاوترینە لە ماده‌ی هۆشبه‌ر . 
     لە درێژەی قسەکانیدا "بیلال سوبحی" وتی "ئەو ماددە هۆشبەرانەی کە دەستیان بەسەردا دەگیراو بریتین لە (مادەی کریستال و حەبی کاپتاگۆن).
    وتیشی " لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، زیاتر لە 210 کیلۆگرام ماددە هۆشبەرەکان دەستی بەسەردا گیراوە، لەنێویاندا زیاتر لە 180 کیلۆگرام کریستاڵ بوە . 
     جەختیشی كردەوە، "نزیكەی 90%ی ماددە هۆشبەر لە رێگەی رێگاوبان و شوێنە نافەرمییەكان و لە سنووری نێوان عێراق و ئێرانەوە لە رێگەی تاڵاوەكان یاخود رێگای بیابان لە دیوی رۆژئاوا بە ناوچەی قائیم لە دیوی ئەنبارەوە بە قاچاخ دەگوازرێتەوە.
     ھەروەک وتیشی " بابه‌ته‌كه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كۆنتڕۆڵكردنی ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان بەدواداچونی بۆکراوە‌، و دانپێدانانی هه‌زاران كه‌س لەوانەی ده‌ستگیركراون وەرگیراون و پشتڕاستكراونەتەوە .