عێراق و ئەمریكا تاوتوێی هەماهەنگی زانستی نێوان زانكۆكانی هەردوو وڵات دەكەن

ناوخۆ
  • 25-07-2022, 16:02
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی نەبیل كازم عەبدولساحب و باڵیۆزی ئەمریكا لەعیراق ئیلینا ڕۆمانۆسكی ئەمڕۆ دووشەممە، هاوكاری زانستی نێوان زانكۆكانی هەردوو وڵاتیان تاوتوێكرد.
    وەزارەتی خوێدنی باڵا لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی نەبیل كازم عەبدولساحیب پێشوازی كرد لە باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عێراق ئیلینا ڕۆمانۆسكی و شاندی یاوەری.
    ئاشكراشیكرد: هەردوولا باسیان لەبوارەكانی هاوكاری زانستی و ئەكادیمی نێوان زانكۆكانی عێراق و ئەمریكا و ئاڵوگۆڕی كەلتووری كرد.
    وەزیری خوێندنی باڵا رایگەیاند: یاداشتەكانی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات كەشێكی زانستی ئەرێنیان بۆ پەرەپێدانی شارەزایی و لێهاتوویی و توێژینەوەی تایبەتی هاوبەشی دابین كردوە، وتیشی: سەدان خوێندكاری عێراقی كە لە زانكۆكانی ئەمریكا دەخوێنن و وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەپەرۆشە لە شەراكەتی نێودەوڵەتی و بەردەوامبوون لەگۆڕانكاری زانستی و گونجاندنی تەحەداكان و سوودوەرگرتن لەئەزموونە جیهانییە پێشكەوتووەكان.
    لەبەرامبەردا ئیلینا رۆمانۆسكی رایگەیاند: سوپاس بۆ پەرۆشی دامەزراوەی ئەكادیمی عێراق بۆ ئاڵوگۆڕی كەلتووری و زیاتر پەرەپێدانی توانا و نیشانەكانی گەشەسەندن لە زانكۆكانی نێودەوڵەتی و بەتایبەتی ئەمریكییەكان، و تەئكیدیشی لە گرنگیی هەماهەنگی هاوبەش لەبەر ڕۆشنایی ڕێككەوتنەكە و یاداشتەكانی لێكتێگەیشتنی زانستی و ئەكادیمیی نێوان هەردوو وڵات كردەوە.