بەغداد - INA
وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئەمڕۆ دووشەممە، ڕوونی كردەوە كە بۆچی خاوەنكارە تایبەتەكان پەنا بۆ كرێكاری بیانی دەبەن، هاوكات بوونی لیژنەكانی پشكنین بۆ چاودێری جێبەجێكردنی ڕێنماییەكان و مەرجەكانی پڕۆژەكانی كەرتی تایبەتی ڕاگەیاند.
ڕائید ناهز بەڕێوەبەری گشتی كار و ڕاهێنانی پیشەیی لەوەزارەت بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: زۆربەی خاوەنكارە تایبەتەكان كرێكارە بیانیەكانیان بە چەند هۆكارێك پێباشترە، لەوانە كەمی مووچە و ئامادەباشی 24 كاتژمێری كار و ئەگەری كاركردنی زیاتر لە یەك كار لە یەك كاتدا.
ئاشكراشیكرد: لیژنەی پشكنین لەوەزارەتی كار هەیە كەنوێنەرانی هەماهەنگی پیشەسازی عێراق و سەندیكاكانی كرێكاران و فەرمانبەرانی حكومەت وەك پشكنەری كار كە لەلایەن وەزیری كارەوە ڕێگەپێدراوە سەردانی سەرجەمی پڕۆژەكانی كەرتی تایبەت دەكەن.
رونیشیكردەوە: لە سەردانەكانیاندا، ئەو لیژنانە لەخۆگرتنی كرێكارانی ناوخۆ و بیانی بە گەرەنتی دادەمەزرێنن و دامەزراندنی 50٪ ی كرێكارانی ناوخۆ لە پرۆژەكەدا جێگیر دەكەن و داوای مۆڵەتی كاركردن دەكەن بۆ دانانی كرێكاری بیانی.
راشیگەیاند: هەر كرێكارێكی بیانی كە لە ناو پرۆژەكەدا بێت و مۆڵەتی كاری نەبێت، خاوەنی پرۆژەكە ڕاستەوخۆ روبەروی دادگای كاری تایبەتمەند دەكرێت.