بەغداد -INA
دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ ئەمڕۆ دووشەممە، ئاشكرایكرد: لە وەزارەتی ناوخۆ نزیكبۆتەوە بۆ ئەوەی تۆمارە بڵاوكراوەكانی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا نوری مالكی بۆ دابین بكات.
دادوەری یەكەمی دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: سكاڵا لە دژی سەرۆكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا نوری كامل ئەلمالیكی سەبارەت بە تۆمارە دەنگیە دزەپێكراوەكان كراوە، و وتیشی: ژمارەیەك لە هاوڵاتیان لەو بارەیەوە سكاڵایان تۆماركردووە.
ئاشكراشیكرد: دادگا لێدوانی سكاڵاكارەكانی وەرگرت و بڕیاریدا كە لە وەزارەتی ناوخۆ / بەڕێوەبەرایەتی تەكنەلۆجیا و زانیارییەكان /بەشی تاوانی سایبەر نزیك ببنەوە بۆ دەستەبەركردنی تۆمارەكان كە لە سایتەكەوە بڵاو كراوەتەوە كە تۆمارەكان دزەیان كردووە و هیچ وەڵامێك وەرناگیردرێت و رێوشوێنەكان بەردەوام دەبێت.
رونیشیكردەوە: دادگا بڕیاری دا لێدوانەكانی خاوەنی ئەو سایتە بنووسێت كە تۆماری دەنگی دزەكردووە و چاوەڕێی ئەوە دەكات كە ناونیشانی تەواوی بزانێت بۆ ئاگاداركردنەوەی لەم بابەتە.
پێشتر ئەنجومەنی باڵای دادوەری ڕایگەیاند: لێكۆڵینەوە لەسەر دزەكردنی ئەو تۆمارە دەنگیانەی دراوتە پاڵ مالكی كراوتەوە.