بەغداد - INA
بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق ئەمڕۆ دوو شەممە، پێشوازیكرد لە سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرە و پیرۆزبایی لێكرد كە ئەمساڵ فەریزەی حەجیان بەجێ گەیاندوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لەبەغداد پێشوازیكرد لە شێخ سامی مەسعودی، سەرۆكی دەستەی باڵای حەج و عومرە، لەدیدارەكەدا باس لە دۆخی حاجیانی عێراق كرا كە ئەمساڵ فەریزەی حەجیان بەجێ گەیاندوە لە سەرەتا تا كۆتای مەراسیمەكە و گەڕانەوەیان بۆ خاكی نیشتمان بە تەندروستییەكی باش.
ئاشكراشیكرد: هەر لە دیدارەكەدا بەرهەم ساڵح پیرۆزبایی لە شێخ سامی مەسعودی و حاجیانی عێراق كرد كە ئەمساڵ فەریزەی حەجیان بەجێ گەیاندوە، هەروەها هەوڵ و ئەو خزمەتگوزاییانە نێردەی عێراق پێشكەشی حاجیانی عێراقی كردوە بەرزنرخاند، هاوكات هیوای سەركەوتنی بۆ دەستەی باڵای حەج و عومرە خواست.
راشیگەیاند: لەبەرامبەردا شێخ سامی مەسعودی ستایشی هەوڵ و بەدواداچون و گرنگیدانی سەرۆك كۆماری كرد بۆ دۆخی حاجیانی عێراق، هەروەها رونكردنەوەیەكی وردی كرد سەبارەت بەو خزمەتگوزارییانەی پێشكەش بە حاجیان كراوە لە سەرەتای تا كۆتایی مەراسیمی حەج.