بەغداـ INA
ئیمانۆئیل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا مەرسومێک دەرخست بۆ خەڵاتکردنی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆری عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەزگای دژە تیرۆر ئەمڕۆ لەڕاگەیندرواێکدا کەبەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەتووە ڕاگەیاند: سەرۆکی فەرەنسا ئیمانۆئیل ماکرۆن مەرسومێکی کۆماری دەرخستووە کەتێدا میدالیای بەرزی شەرەف پێش کێش بە فەریقی یەکەمی ڕۆکن عەبدولوەهاب ئەلساعدی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر دەکات.
هەروەها وتی: ئەم خەڵاتکرنەی ماکرۆن لەبەر ڕۆڵەی گەورەی سەرۆکی دەزگای دژە تیرۆر بووە لەناوبردنی گروپە تیرۆرستیەکان و مافیاکانی داعش و دەستگیرکردنی پاشماوە تاوانبارەکانیان، هەروەها ئەو ڕۆڵەی کە گێراوە لەپێشخستی پەیوەندییەکانی سەربازی لەنێوان فەرەنسا و عێراق.