بەغداد -INA
وەزیری پەروەردە عەلی حەمید دلێمی ئەمڕۆ دووشەممە، هەماهەنگی لەگەڵ پێنج وەزارەتی ڕاگەیاند بۆ ئامادەكردنی هەموو ئامادەكارییە تەكنیكی و لۆجستییەكان بۆ تاقیكردنەوەی شەشەمی ئامادەیی.
وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەزیری پەروەردە ناوەندەكانی تاقیكردنەوەكانی زانكۆی تەكنەلۆجیای بەسەركردەوە بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە رەوشی بەڕێوەچوونی خوێندكاران و بابەتەكانی تری پەیوەندیدار بە كەش و هەوای گشتی ناوەندەكانی تاقیكردنەوە.
وەزیری پەروەردە ئاشكرایكرد: تاقیكردنەوەكان یەكێكە لەو نیشانە گرنگانەی كە وەزارەتی لەسەری دامەزراوە بۆ بەدواداچوون و هەڵسەنگاندنی پرۆسەی خوێندن.
وتیشی: پەروەردە لەگەڵ وەزارەتەكانی ناوخۆ و بەرگری و تەندروستی و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و كارەبا و دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بۆ ئامادەكردنی هەموو ئامادەكارییە تەكنیكی و لۆجستییەكان هەماهەنگی كردووە.