بەغدا - INA
سەرۆكی ئەركانی سوپا لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا و فەرماندەی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق ژەنەڕاڵ جیۆڤانی م. ئینۆچی تاوتۆێی سێ دۆسیە دەكەن.
بەیاننامەیەكی وەزارەتی بەرگری كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئەمڕۆ دووشەممە ئاماژەی بەوە كردووە : سەرۆك ئەركانی سوپا لیوا و هێزە تایبەتەكانی یەكەم، پ.س.س. عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا پێشوازی لە فەرماندەی ئەركی ناتۆ لە عێراق ژەنەڕاڵ جیۆڤانی م. ئینوچی كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەردوولا تاوتوێی چوارچێوەكانی هاوكاری و هەماهەنگییان كرد لەسەر ئاستی مەشق و چەككردن و پێشكەشكردنی شارەزایی بە مەبەستی پەرەپێدانی تواناكانی سوپای عێراق.
بایدن: پیرۆزباییم لە تڕەمپ كرد و لە 20ی كانونی دووەم دەسەڵات دەگوازرێتەوە
هۆڵێكی تری تۆپی سەرمێز لەهەولێر كرایەوە