بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی نەوت ئاماری كۆتایی هەناردەی نەوتی بۆ مانگی حوزەیرانی راگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە گەیشتووەتە زیاتر لە 11 ملیار دۆلار.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : بەپێی ئاماری كۆتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هەناردەی نەوتی خاو گەیشتووەتە (101) ملیۆن (191) هەزار و (236) بەرمیل، بە داهاتی (11) ملیار و (354) ملیۆن و (544) هەزار دۆلار.
ئامارەكە ئاماژەی بەوەكردووە: كۆی ئەو بڕە نەوتە خاوانەی كە بۆ مانگی حوزەیران لە كێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشووری عێراقەوە هەناردە كراوە، بڕی (97) ملیۆن و (980) هەزار و (589) بەرمیل بووە، هاوكات بڕی هەناردەی نەوتی كەركوك لەڕێگەی نەوتی كەركوكەوە بووە و بەندەری جیهان (2). یەك ملیۆن (910) هەزار و (887) بەرمیل و ئاماژەی بەوەشكردووە : تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك (112,209) دۆلار بووە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : داهاتی زیادە لە فرۆشتنی بڕی بارەكانی نەوتی خاوی هەناردەكراو بە نرخێكی بەرز بەدەست هات، بەو پێیەی كۆی داهاتەكە گەیشتە (108,822,255.03) دۆلار ئاماژەی بەوەشكردووە : بڕە هەناردەكراوەكان لەلایەن (36) كۆمپانیای نێودەوڵەتییەوە باركراون كە كۆمپانیای جیاوازی نەتەوەكان، لە بەندەرەكانی بەسرە و خۆر ئەلعمیە و مۆنۆ-بۆی لەسەر كەنداو و بەندەری جەیهانی توركیا.