بەغداد – ا ه ع وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند دەستكەوتێكی تری بۆ چینی كرێكارانی نا كارامە بەدەستهێناوە و بریاردراوە كرێی ئەو كرێكارانەی لە كەرتی تایبەت و لەسەر كرێی رۆژانە كاردەكەن لەكەرتی گشتی، لە بودجەی ساڵی 2018 بكرێتە (350) هەزار دینار لە بری (250) هەزار دینار. لای خۆیەوە عەمار مونعم وتەبێژی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەیكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایگەیاند: ئەوەش یەكێكە لە زنجیرە دەستكەوتەكان بۆ چینی هەژاران و كرێكاران و رەنگدانەوەی هەوڵی محەمەد شەیاع سودانی وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتیە بۆ بەرزكردنەوەی موچەی چینە هەژارەكان.