بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی بازرگانی دەستپێكردنی ئامادەكردنی شەشەمین وەجبەی سەبەتەی خۆراكی ڕاگەیاند، داوا لە بریكارەكانی خۆراك دەكات سەردانی ناوەندەكانی بڕین لە بەغدا و پارێزگاكاندا بكەن.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژە بەوە كراوە كۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانیی خۆراك ئامادەكارییە تەكنیكی و كارگێڕییەكانی تەواو كردووە بۆ وەرگرتنی ئەو كەرەستانەی كە بۆ حسابی سەبەتەی خۆراك لە فرۆشگاكانیدا دابینكراوە و كە دەبێت دابەش بكرێت بەسەر هەموو خەڵكی عێراقدا كە سیستمی كارتی بەشەخۆراكی دەیانگرێتەوە و بەپێی پلانی بازاڕكردن بۆ پرۆسێسكردن كە دەستپێدەكات لە هەژارترین ناوچەكان و دواتر تەواوی ناوچەكان.
لە راگەیەندراوەكەدا داوا لە بریكارەكانی خۆراك كراوە پێداچوونەوە بە ناوەندەكانی بڕین لە بەغدا و پارێزگاكاندا بكەن بە مەبەستی بڕینی پشكی هاوڵاتیان بەپێی خشتەكان.
لای خۆیەوە كۆمپانیای خۆراك پشتڕاستی كردەوە هاوڵاتیان بە یەكجار و لە هەمان كاتدا بەبێ دواكەوتن و كەمیی هیچ ماددەیەك كەرەستەیان بۆ دابین دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئاردی (داس) و شیری فەرەنسی (دوڤیلاك) بە شێوەی فرۆشتنی راستەوخۆ بە هاوڵاتیان و بە نرخێكی كێبڕكێكار لە رێگەی ناوەندەكانی فرۆشتن لە بەغدا و پارێزگاكان هاوكات لەگەڵ دەستپێكردنی پرۆسەی بڕین دەفرۆشێت.