بەغدا - INA- وەرد عەبدولئەمیر
ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی كەشناسی كەشوهەوای وڵات بۆ هەفتەی ئێستا ڕاگەیاند، لە هەمان كاتدا پێشبینی زیادبوونی خۆڵبارین و دابەزینی پلەكانی گەرمای كردووە.
بەڕێوبەری زانیاری كەشناسی عامر ئەلجابری لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ڕایگەیاند : بەڕێوەبەرایەتییەكە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا چاودێری هیچ زریانێكی خۆڵ و زریان نەكردووە و ئاماژەی بەوەشكردووە : كەش و هەوای وڵات بۆ سبەینێ سێشەممەیە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور ڕوون دەبێتەوە لەگەڵ بای سوكی باكوور بە خێرایی مامناوەند لە (1-20) كم/كاتژمێر و لەوانەیە چالاك بێت تا بگاتە (30-40) كم/كاتژمێر، لەكاتێكدا كەشوهەوای ناوچەی باكوور دەبێت ڕوون بێت و پلەكانی گەرما لە ڕۆژی پێشوو كەم دەبنەوە، هەروەها خێرایی با دەبێتە (10-20) كم/كاتژمێر.
ئاماژەی بەوەشدا : بەغدا پلەی گەرمی 44 تۆمار دەكات، هەروەك بۆ ناوچەكانی باكوور، پلەكانی گەرما لە نێوان 38 بۆ 42، هەروەها ناوچەكانی باشووریش لە نێوان 42 بۆ 47 پلەیە، ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە "بەردەوام كەمبوونەوە و هەڵچوونی پلەكانی گەرما هەیە.
روونیشیكردەوە : نزمی پلەی گەرمی هەوا كاریگەری لەسەر كەشوەوای عێراق كردەوە، بەتایبەتی باشووری عێراق، هەروەها بووە هۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و ئارامبوونی با و دەرچوونی مێروو لە زەوی و خشۆكەكان لەبەرئەوەی زۆرینەی پارێزگاكانی باشوور پلەكانی گەرمیان بە نیو خاڵی كوڵان تۆمار كردووە.
سەبارەت بە وەرزی بارانبارین، ئەلجابری رایگەیاند : ئاماژەكان سەبارەت بە بوونی بارانبارین لە هەموو ناوچەكانی وڵات تا ئێستا، روون نین و ئاماژەی بەوەشكردووە : دەستەكە پەیوەندی بە رێكخراوی كەشناسی و مانگە دەستكردەكانەوە هەیە بۆ زانینی رێژەی بارانبارین.
ئاماژەی بەوەشدا : توێژینەوەی بارانبارین لە كۆتایی مانگی ئاب یان سەرەتای مانگی ئەیلوولی داهاتوودا دەبێت، لایەنە پەیوەندیدارەكانیش بەشداری تێدا دەكەن، لەوانە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و لیژنەیەكی هاوبەش لە وەزارەتی خوێندنی باڵا.
لە خوارەوە خشتەی پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ و كەشوهەوای وڵات بۆ هەفتەی ئێستا دەخەینەڕوو بەپێی ئەوەی لەلایەن دەزگای كەشناسی بڵاویكردووەتەوە: