بەغدا –INA
ئەمڕۆ دووشەممە بانكی رافیدەین بەیاننامەیەكی نوێی سەبارەت بە پێشینەی خانەنشینان بڵاوكردەوە.
لە راگەیەندراوێكی بانكەكەدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : بانكی رافیدەین لقەكانی لە بەغدا و پارێزگاكانی ئاڕاستەی كردووە بۆ وەرگرتنی داواكاری بۆ بەرزكردنەوەی پێشینەكانی خانەنشینان و بەبێ گوێدانە ئەوەی كە ئایا لقەكە ئەولەویەتەكانی خۆی هەڵگرتووە یان نا.
بەپێی بەیاننامەكە بانكی ناوبراو داوای لە خانەنشینەكان كردووە پێداچوونەوە بە هەر لقێكدا بكەن بۆ ئەوەی لە هەمان پارێزگا كە تێیدا دەژین داوای پێشینە بكەن بەبێ گوێدانە ئەوەی كە ئایا لقەكە ئەولەویەتەكانی خۆی و زانیارییەكانی تایبەت بە خانەنشینكراوەكە هەڵدەگرێت یان نا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : بڕی پێشینەكە لە 5 ملیۆن دینارەوە دەست پێدەكات و دەگاتە 25 ملیۆن دینار.