بەغدا - INA
دەستەی حەشدی شەعبی دەستگیر کردنی تیرۆریستێکی لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
دەستەکە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە ڕایگەیاندووە، "ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لەلایەن یەکە هەواڵگرییەكانی لیوای 30ی حەشدی شەعبی لەناو كەرتی بەرپرسیارێتی دەشتی نەینەوا ئەنجامدراوە، كە توانی تیرۆریستێک دەستگیر بکات کە لەناو پۆلیسی بەناو سەر بە پاشماوەی تیرۆریستی "داعش" کاریکردوە .
بەیاننامەک ئاماژەی بەوەشکردووە" کە رێوشوێنی یاسایی لەگەڵ دەستگیرکراوەکەدا گیراوەتەبەر و رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە .