ھەولێر / INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد.
لەو بارەیەوە "سامان سویلی" وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە لە بەیاننامەیەکدا کە بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، رایگەیاندووە، "ئەنجوومەنی وەزارەت دوای تاوتوێکردن بڕیاریدا رۆژی سێشەممە کە هاوتایە لەگەڵ 9/13/2022، کە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی سالی نوێی خوێندن بێت .
بەیاننامەکە روونیشیكردۆتەوە کە لە سێ رۆژی یەكەمدا پرۆگرامی خوێندن بە دانانی پلانی تایبەت بۆ بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان دەست پێدەكات، دواتر خشتەی خوێندن و بەرنامەی دەوام دەردەكرێت.