بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، لیژنەی یاسایی پەرلەمان پێشنیاری کرد کە لە ڕێگەی دەستوورەوە پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران چارەسەر بکرێت، هاوکات ئاماژەی بەوەشدا کە ڕەنگە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان دەرفەتی ڕزگاری بێت لەو چەقبەستووییە سیاسییەی کە ئێستا وڵات تێیدایە.
"محەمەد عەنوز " سەرۆكی لیژنەكە،لە لێدوانێکیدا بۆ كەناڵی عراقییە نیوز كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)وەریگرتوە ، رایگەیاند، كێشەی هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران دەستوورییە، نەك سیاسی.
جەختی لەسەر "پێویستی چارەسەرکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران لە ڕێگەی دەستوورەوە کردەوە.
"عەنوز" ئاماژەی بەوەشکرد، "هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان رەنگە رزگارکردنی وڵات بێت لەو ئابڵوقە سیاسییەی ئێستا.
وتیشی "ئەنجومەنی نوێنەران هیچ پەیوەندییەکی بە پێکهێنانی حکومەتەوە نییە و ئەنجومەن دەبێت بەردەوام بێت لە رێکارەکانی یاسادانانی خۆی، بەو پێیەی یاساگەلێک هەن کە هیچ پەیوەندییەکیان بە پێکھێنانی حکومەتەوە نییە و هیچ لایەنێکی داراییان نییە.
ھەروەک وتیشی " لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان رێككەوتبوون كە نزیكەی 20 پێشنیازی یاسا ڕەوانەی دانیشتنەكانی داهاتووی پەرلەمان بكرێت کە كاریشیان تێدا بەردەوامە.
ڕوونیشی كردەوە كە "لیژنەی یاسایی دەستی بە دانانی ئەولەویەت كردووە بۆ پێشکەشکردنی چەندین پڕۆژە یاسا کە پێویستیان بە داڕشتن یان هەموارکردنەوەی نوێ هەیە.