بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند، سکاڵاکەی عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایش 22 هەزار و 700 پێشێلکاری تورکیای لەخۆگرتووە، لەنێویاندا ناوی قوربانیانی هێرشەکەی ئەم دواییە، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە تورکیا ئامانجی فراوانخوازانەی لەپشت ئەم هێرشانەدا هەیە.
"ئەحمەد سەحاف " وتەبێژی وەزارەت لە لێدوانێکیدا بۆ عێراقیە نیوز، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە ، رایگەیاندووە "ئەو پەیامەی عێراق بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی ناردووە، کۆمەڵێک بابەتی لەخۆ گرتووە، کەتیایدا ژمارەی پێشێلکارییەکانی سەروەری خاکی عێراقی لە ساڵی ٢٠١٨ەوە، کە زیاترە لە ٢٢ هەزار و ٧٤٠ پێشێلکاری تورکیامان لە پەیامەکەدا بەڵگەدار کردووە.
وتیشی "ژمارەی ئەو یاداشت و سکاڵایانەمان ژماردوە کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پێشکەش بە لایەنی تورکیا کراوە، کە دەکاتە ٢٩٦ سکاڵا.
ھەروەک وتیشی : له نامهكهدا ئاگاداركردنهوهی ئهنجومهنی ئاسایش له مهترسی ئەم هێرشانەی ئهم دواییهدا لەخۆ گرتوە ، كه گهیشتۆتە ناو دانیشتووانی ناو خاكی عێراق.
راشیگەیاند کە ئەم هێرشانە مەترسییەکانی پەیوەست بە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەخۆدەگرێت.
لە درێژەی قسەکانیدا سەحاف وتی، "پەیامەکە شەفاعەتی بە ناوی شەهیدان و بریندارەکان کردووە لە کاتی هێرشەکەی ئەم دواییەدا.
ڕوونیشی کردەوە کە "دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە یەکلاکەرەوە دەبێت و پێشکەشکردنی شاھێدی هێرشە گوناهبارەکە ئامادەی دەبێت ، وە لەسەر ئاستی ڕاپۆرتە تەکنیکی و تایبەتمەندەکان کە ئاماژەیان پێکراوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئاسایش.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "تورکیا ئامانجی فراوانخوازی لە پشت ئەو هێرشانەی کە ئەنجامی دەدات هەیە،
ھەروەک ئاماژەی بەوەشکردووە، کە هیچ رێککەوتنێکی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ لایەنی تورکیادا نییە.
جەختیشی كردەوە كە "پەیامەكەمان بریتی بوو لەوەی لایەنی توركیا داوای لێبوردن لە عێراق و گەلەكەی بكات و قەرەبەی ئەو زیانانەی كە كاریگەرییان لەسەر ژێرخانی كردووە بکاتەوە .
"سەحاف " پێشبینیشی كرد "ئەنجوومەنی ئاسایش بەیاننامەیەك دەربكات كە ئیدانەی دەستدرێژییەكانی توركیا بۆ سەر سەروەری عێراق بكات".
ئاشکراشیکرد کە ئەم رێوشوێنانە یەكەم رێوشوێنن لە جۆری خۆیان و بەرزترین ئاستن كە دژی دەستدرێژییەكانی توركیا گیراونەتەبەر.