وەزارەتی دارایی رەتیدەکاتەوە بڕیاری ستانداردکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت جێبەجێبکرێت

ناوخۆ
  • 24-07-2022, 21:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ یەک شەممە، وەزارەتی دارایی ئەو لێدوانانەی ڕەتکردەوە سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری ستانداردکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت کە بەناوی بریکاری وەزارەت دراون. 
     نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی لە بەیاننامەیەکدا کە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاندووە“وەزارەتی دارایی راستی ئەو لێدوانانە ڕەتدەکاتەوە کە دراونەتەپاڵ "تەیف سامی " بریکاری وەزارەت، سەبارەت بە جێبەجێکردنی بڕیاری ستانداردکردنی مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت.
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌وه‌ی له‌ھەندێک بەناو سۆسیال میدیا بڵاوده‌كرێته‌وه‌ له‌و باره‌یه‌وه‌ نادروسته‌"، بەیاننامەکە جه‌ختی كردۆتەوە كه‌ "به‌شی بودجه‌ هیچ په‌یجێكی فه‌رمی له‌ژێر ئه‌م ناوه‌ یان به‌ناوی بریکاری وه‌زاره‌ت بونی نییه‌".
     لەکۆتایی بەیاننامەکدا ھاتوە کە وەزارەت داوا لە سەرجەم میدیاکان دەکات کە لە کاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاریدا پلەی پیشەیی ڕۆژنامەوانی و متمانەی میدیایی خۆیان رەچاو بکەن و زانیاری لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمی وەزارەت و ئاکاوتنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی فەیسبووک و تویتەر وەریبگرن.