وەزارەتی ناوخۆ : پلانی مانگی پیرۆزی موحەڕەم بەھێمنی بەرێودەچێت

ئەمنی
  • 24-07-2022, 20:18
  • +A -A

    بەغدا - INA - نور ئەلزەیدی
     ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆ دووپاتیکردەوە کە پلانی مانگی پیرۆزی موحەڕەم زۆر بەباشی و ھێمنی ئامادەکاری بۆ کراوە ، ھاوکات تەئکیدیشی لە هەماهەنگییەکی پتەو لەنێوان بەغدا و هەولێر لە بوارەکانی بەرژەوەندی هاوبەشدا کردەوە . 
     لیوا "سەعد مەعن " بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە وەزارەتی ناوخۆ، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) رایگەیاند، "کۆبوونەوە ئەمنیەکان بەردەوامن و کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی پلانی ئەمنی بۆ مانگی پیرۆزی موحەرەم لە عێراق بەباشی بەرێوە بچێت .
     ڕوونیشیکردەوە کە ساڵی ڕابردوو، پلانی ئەمنی لەوجۆرە بەم شێوە لە شەقامەکاندا بەرێوەنەچوە . 
     لەلایەکی ترەوە سەبارەت بە پرسی ھەماھەنگی ئەمنی نێوان بەغدا و ھەولێر مەعەن وتی : هەماهەنگییەکی پتەو لەنێوان فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەیە، جگە لە بەرێوەچونی کۆبوونەوەکان و سەردانی یەکتر .
     وتیشی:- پرۆسەی هەماهەنگی نێوان بەغدا و هەولێر لە بەھێزترین ئاستەکانیدایە لە ناوچەکانی بەرژەوەندی هاوبەش بۆ دەرفەت نەدان بە دوژمن تاوەکو ھەلی دزەکردنی نەبێت .
    روونیشیکردەوە کە ئەم هاوکارییە لە دوو بەش پێکدێت، یەکەمیان هەماهەنگییە و ئامادەبوون و کردەوەی هاوبەش، ئەوی دیکەیان لەبواری هەواڵ و زانیاری-هەواڵگرییە کە ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەر گروپە تیرۆریستییەکان بەدوای خۆی داھێناوە.