بەغداد/ INA
لیوا "عەبدولڕەشید یارەڵڵا" سەرۆک ئەرکانی سوپا ھۆکاری زیادبوون و هێرشەکانی هێزەکانی تورکیای بۆ باکووری عێراق ئاشکرا کرد، هاوکات جەختی لە ناردنی هێزی فیدراڵی کردەوە.
"یارەڵڵا " لە میانی میوانداریکردنی لە ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی تایبەتدا، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کرد وە رایگەیاند، "زیادبوون و لەشکرکێشی هێزەکانی تورکیا و داگیرکردنی زۆر ناوچەو زیادکردنی خاڵەکان بۆ سەد خاڵ لەناو خاکی عێراق و چەند مەودایەک لە ناوچەکانی زاخۆ و ئامێدی لە پارێزگای دەهوک .
ئاماژهی بهوهشكردووه، "پێویستی ناردنی سوپا و هێزی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە و دەستبەسەرداگرتنی ناوچە چۆڵەكانی پاسەوانانی سنوور بۆ ئەوەی هێزەكانی توركیا ناچاربن خاڵەكانیان بەجێبهێڵن و كۆنترۆڵی هێزەكانمان بەسەریاندا بسەپێنین.
راشیگەیاند "370 كم یان زیاتر له نێوان ئێمه و لایهنی توركی له سنوورهكانی ههرێمی كوردستانه، و هیچ دهسهڵاتێكیش بۆ وهزارهتی بهرگری نییه، ههروهها هیچ سهربازێكی ئێمهش لهو ناوچانه ئامادهییان نی یە ، ئەم شوێنانەش ڕەزامەندی فەرمی پێویستە.
رونیشیکردەوە کە هێزە فیدراڵیەکانی ئامادەبوون تەنها هێزی سنوورن، کە بە هێزی ئاگادارکەرەوە دادەنرێت نەک شەڕکەر.
ئاشکراشیکرد کە "پێنج بنکەی سەرەکی تورکیا لە باکووری عێراق هەن کە زیاتر لە چوار هەزار چەکداریان تێدایە.