بەغداد/INA
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران حمید غزی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە14 دیزاین بۆ پرد وتۆنێلەکانی بەغدا تەواوبووە.
لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەغزی ئەمڕۆ سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ چارەسەرکردنی خنکانی ڕێگاوبانەکان.
هەروەها کازمی سەرۆک وەزیران فەرمانی داوە بە هەندوەرگرتنی
ئەم بابەتە.
وتیشی لێژنەکە باسی لە چارەسەرکردنی کێشەکە کردووە
لەمیانەی کۆمەڵە پڕۆژەیەکەوە لەوانە تەواوکردنی 14 پڕۆژەی تایبەت بەدروستکردنی پرد و تونێل لەناوشاری بەغداد.
هەروەها فەرمانی دا بەوەی کە پڕۆژەکان بخرێنە بەردەم کۆمپانیایەک بۆ تاووتوێکردنیان ولێکدانەوەیان تاکو بەباشترین شێوە ئەنجام بدرێن.
هەروەها غزی وتی کە ڕێژەی تەواوکردنی پڕۆژەی ڕێگای دۆرە- یوسفیە گەیشتووەتە 80٪ ، پڕۆژەی پەڕەپێدانی دەروازەکانی پایتەختیش هەنگاوی باشی ناوە.