بەغداد/ INA فاتمە ڕەحمە
کۆمپانیای تالیسی فەڕەنسی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ناوەڕۆکی گرێبەستەکەی لەگەڵ عێڕاق ئاشکراکرد و خەسڵەتەکانی ڕاداری جۆری جی ئێم 403 خستەڕوو.
نوێنەری کۆمپانیاکە ئێمانوێل لە کاتی دانانی بەردی بناغەی بنکەی
ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی پەیوەندیەکی پتەو لەنێوان
کۆمپانیای تاڵس وعێڕاقدا هەیە و ئەم بنکەیەش درێژەپێدەری بوونی کۆمپانیاکەیە لەعێڕاقدا.
وتیشی لەسەرەتادا چوارڕاداری مەودادرێژبەعێڕاق دەدرێت لەجۆری جی ئێم 403 لەگەڵ بنکەیەکی کۆنتڕۆڵکردنی ڕادارەکان بۆ بەرگری ئاسمانی.
ڕوونیشی کردەوە کە ئەم جۆرە ڕادارە تەکنیکێکی باڵای هەیە ولەقۆناغی دوومدا 14 ڕادار لەجۆری جی ئێم 200 دەدرێتە عێڕاق.
هەروەها وتی کە لەمیانەی گرێبەستەکەدا دەستدەکرێت بەڕاهێنانی کادیرانی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی ئەم ڕادارانە بەشێوەیەکی سەربەخۆ.
وتیشی کە کۆمپانیاکە توانی تەواوی چاودێری ئاسمانی دەبەخشێتە هەردوولایەنی مەدەنی وسەربازی وئەمجۆرە ڕادارانە بەباشترین ڕادار دادەنرێن لەسەر ئاستی جیهان.
ڕاداری 200 جی ئێمیش مەودایەکی مامناوەندی هەیە وکاری فرەجۆردەکات لەسەرئاستی جیهان ودەتوانێت بەرەنگاری هەڕەشەکان ببێتەوە.