وەزارەتی بازرگانی : بەشەخۆراکی مانگانە دابینکراوە تا کۆتایی ئەمساڵ شایستەی جوتیارانیش دراوە

ئابوری
  • 24-07-2022, 15:00
  • +A -A

    بەغداد/ INA حسن فەواز
    وەزیری بازرگانی عەلا جبووری ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە ڕێژەی گەنم وبەشەخۆراکی مانگانە تا کۆتایی ساڵ دابینکراوە.
    جبووری لەکۆنگرەیەکی ڕوژنامەنووسیدا کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی کە ئەم ساڵانەی دوایی
    ڕێژەی گەنمی وەرگیراو 5 ملیۆن وسەد هەزار تۆن بووە ، ڕوونیشی کردەوە کە عێڕاق ساڵانە پێویستی بە 4 ملیۆن و 100 هەزارتۆن هەیە.
    وتیشی بەرهەمی ناوخۆیی ئەمساڵ گەیشتووەتە دووملیۆن و102 هەزارتۆن گەنم ، بەرنامەی 
    حکومەت وای کرد کە ئەمساڵ بەرهەمی گەنم هاورەبکرێت.
    ڕوونیشی کردەوە کەهەندێک لەپارێزگاکان توانیویانە کە نزیکەی 70٪ ی پارەکانیان بدەن و لەم ڕووەشەوە وتی کەهەنێک لەپارێزگاکان دواکەوتن لە پێدانی پابەندیەکان و لەگەڵ وەزارەتی داراییش هەماهەنگی هەیە لەمبارەیەوە.
    هەروەها سوپاسگوزاری خۆی ئاڕاستەی کۆمپانیای گشتی دانەوێڵە کرد کە کۆششی بێوێنەی خستەگەڕ و لەکاتی جەژنیاندا دەوامیان کرد بەبەردەوامی بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران.
    هەروەها جەختیکردەوەلەوەی کە وەزارەت لەم ڕۆژانەدا گرێبەستی 
    ئەنجامداوە بۆ دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگانە تاکو کۆتایی ساڵ، جگەلەوەش بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران دانەوێڵە و بەشەخۆراکی دابین کردووە بۆ هاوڵاتیان.