بەغداد/ INA
وتەبێژی فەرمی بەناو وەزارەتی دەرەوە احمد سەحاف ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە عێڕاق 125 پارچەی شوێنەواری
لەئەڵمانیا ڕادەستکراوەتەوە.
هەروەها سەحاف لەبەیاننامەیەکدا کەدەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە وتی کە باڵیۆزخانەی عێڕاق لەبەرلین125 شوێنەواری
لە سوزان بولوکەوە ڕادەستکراوە لە پەیمانگەی ڕوژهەڵاتی نزیکی سەربە زانکۆی بەرلینی ئازاد، ڕوونیشی کردەوە کە ئەوپارچەشوێنەوارانە بەمەبەستی لێتوێژینەوە لەساڵانی نەوەتەکانی سەدەپێشووەوە خوازرابوون کە شوێنەوارگەلێکن دەگەڕێنەوەبۆ قۆناغی مێژوویی ئۆڕۆک.
هەروەها بووڵوک لەکاتی ڕادەستکردنی شوێنەوارەکان وتی کەئەڵمانیا زۆر گرنگی بە شارستانێتی دۆڵی ڕافیدەین دەدات.
لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی عێڕاق لقمان ڕەحیم فەیلی کۆششەکانی
پەیمانگەکەی بەرزنرخاند لە دۆزینەوەی شوێنەوارەکان.