بەغداد/ INA ـ ئامینا سەلامی
وەزارەتی ڕۆشنبیری ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە پێداچونەوە دەکات بە شوێنە گەشتیاریەکانی کوردستان.
وتەبێژی وەزارەت احمد عەلیاوی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەت لەسەروبەندی پێداچونەوەدایە بۆ شوێنە گەشتیاریەکانی هەرێم بەتایبەت ئەوشوێنەی کە بەر هێرشەکەی تورکیا کەوت، ئاماژەشی کرد بەوەی کە پێویستە ژیانی ئەو گەشتیارانە بپارێزرێت کە دەچنە شوێنه گەشتیاریەکانی کوردستان، پێویستیشە ئاسایشی شوێنە گەشتیاریەکان بەباشی بپارێزرێت و پەیوەندیەکی پتەولەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا هەبێت بۆ ئەم مەبەستە.
هەروەها جەختی لەوەکردەوەکە سەرجەم شوێنە گەشتیاریەکان پێویستە بپارێزرێن و ئەمنیەت بۆ گڕوپەگەشتیاریەکان دابینبکرێت ، تاکو گەشتیاران بتوانن بەئارەزوی خۆیان سەردانیان بکەن ، هەروەها وتی تاهەنووکە هیچ ڕێککەوتن وهەماهەنگیەک لەنێوان بەغداو هەرێمدانیە بۆ پاراستنی شوێنە گەشتیاریەکان.