بەغداد/ INA
وەزارەتی گەیاندن ئەمڕۆ ڕوژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە 1800 گێگابایت ئەنتەرنێت دەخرێتە خزمەتەوەوئەمەش خێراییەکەی
زیاتردەکات.
بەڕێوەبەری گشتی پەیوەندی وڕاگەیاندن عادل ئەعڕەجی لەلێدوانێکدا بۆئاژانسی هەواڵی عێڕاقی وتی کۆمپانیای گشتی پەیوەندی وزانیاری لەگەڵ سێ کۆمپانیای جیهانیدا گرێبەستی کردووەبۆ زیادکردنی ئەنتەرنێت.وتیشی کە ئەم گرێبەستانە ڕووی ئەنتەرنێت زیاددەکات بۆ 1800 گێگابایت .
هەروەها ئەعڕەجی وتی هەمووکۆمپانیایەک لەوانە 600 گێگابایت دەبەخشنە عێڕاق و ئەم خزمەتەش لە 6 مانگەوە تاکوماوەی ساڵێک دەستەبەردەبێت، وئیدی ئەنتەرنێت خێراتر دەبێت.