بەغداد - INA
دەستەی باڵای حەج و عومرە ئەمڕۆ یەكشەممە، تەواوبوونی هاتنەوە هەموو حاجیانی عێراقی بۆ وڵاتی ڕاگەیاند، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: عێراق لە نێو وڵاتانی ئیسلامیدا یەكەمە كە خزمەتگوزاری نموونەیی پێشكەش بە حاجیان كردووە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە دەڵێت: دواین گەشتی حاجیانی عێراقی لە فڕۆكەخانەی شا عەبدولعەزیزەوە بۆ فڕۆكەخانەی هەولێر گەڕانەوە.
ئاشكراشیكرد: گەیشتنی هەر 15 هەزار و 252 حاجی لە دەروازەی سنووری عەرعەری نوێ و لە ڕێگەی پێنج فڕۆكەخانەی عێراقی (بەغدا، بەسرە، نەجەف، سلێمانی، هەولێر) تەواو بووە.
رونیشیكردەوە: میكانیزمی گەیشتنی حاجیان لە خاكی پیرۆزەوە بۆ عێراق بە پێی ئەو كات و خشتانەی كە لەلایەن دەستەوە دانراوە بەبێ هیچ بەربەستێك بەردەوام بوو.
دەستەكە راشیگەیاند: دەسەڵاتدارانی سعودیە یەكەمین ئەركی حەجی عێراقییان لە نێوان جیهانی موسڵماندا هەڵسەنگاند لە ڕووی پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری نموونەیی بۆ حاجیان لەم ساڵدا و ئەوان قەڵغانی فەخامەتیان لە وەزارەتی حەجی سعودیە وەرگرت.