به‌غداـ INA ـ فاتیمه ره‌حمه
وه‌زیری به‌رگری جومعه عیناد ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه ئاشكرای كرد كه‌نزیكبووینه‌وه له‌به‌ده‌ست خستنی سیسته‌می راداری ئه‌مریكی پێشكه‌وتوو كه‌تایبه‌ته به‌ئاشكراكردنی دوور مه‌دا، هه‌روه‌ها هه‌وڵێكیش هه‌یه بۆ واژۆكردنی گرێبه‌ستێك سه‌باره‌ت به‌سیسته‌می راداری ئاشكركردنی ئاستی نزم و ناوه‌ندی.
عیناد له‌ئاهه‌نگی دادانی به‌ردی بناغه‌ی سه‌نته‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی فه‌رماندی به‌رگری ئاسمانی كه ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی تێدا ئاماده‌بوو راگه‌یاند" سه‌نته‌ری ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نوێی سه‌ره‌كی فه‌رمانده‌ی به‌رگری ئاسمانی ده‌بێته قه‌ڵغنێك له‌قه‌ڵغنێكانی سوپایی عێراقی و خزمه‌تێكی گه‌وره‌شی ده‌بێت بۆ فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌رگری ئاسمانی.
هه‌روه‌ها وتی: ئه‌م سه‌نته‌ره ده‌به‌سترێته‌وه به‌سیسته‌می راداری نوێ كه‌بڕیار وایه له‌دوای واژۆكردنی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا تاڵیسی فه‌رنسی به‌ده‌ست بێنین، وجه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م سیسته‌مه كار ده‌كات بۆ ئاشكراكردنی ئامانجی به‌رزی ئاسمانی دوژمنان و له‌گه‌ڵێك شوێنی وڵات داده‌نرێت.
وه‌زیری به‌رگری ئاماژه به‌وه‌شی دا كه سه‌نته‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی سیسته‌می راداری نوێی ئه‌مریكی له‌جۆری" TBS 77" ده‌ست به‌كار ده‌بێت، وتی" ئه‌م سیسته‌مه به‌بازنه‌ی یه‌كه‌می پێشخستنی فه‌رمانده‌ی به‌رگری ئاسمانی هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی بگات به‌باشترین ئاستی ئاماده‌باشی بۆ شه‌ڕكردن و دابینكردنی ئارامی و كۆنترۆڵكردنی هه‌موو ئاسمانی عێراق، چونكه تایبه‌ته به‌ئاشكراكردنی مه‌ودایی دووری ئاسمانی.
عیناد ته‌كیدكرده‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت بۆ به‌ده‌ست خستنی سیسته‌می راداری كه مه‌ودای نزم و ناوه‌ندی ئاشكرای ده‌كات به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هه‌موو سه‌روه‌ری ئاسمانی وڵات.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات