بەغداد - INA
فەرماندەی بەرگری ئاسمانی فەریق ڕوكن مەعن سەعدی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند: دوو ڕاداری ئاشكراكردنی باڵا گەیشتونەتە عێراق، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ناوەندی ئۆپەراسیۆنەكانی فەرماندەیی نوێی بەرگری ئاسمانی دەبێتە گۆڕانێكی كوالێتی بەرەو چاودێریكردنی ئاسمانی عێراق.
سەعدی لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی بنكەی ئۆپەراسیۆنە سەرەكیەكان بەسەرۆكایەتیی بەرگری ئاسمانی، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەیبوو، رایگەیاند: ئەمڕۆ بەردی بناغەی دروستكردنی ناوەندی ئۆپەراسیۆنەكانی فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی دانرا كە دەبێتە گواستنەوەیەكی كوالێتی بەرەو چاودێریكردنی ئاسمانی عێراق.
وتیشی: سیستمی راداری دۆزینەوەی باڵا گەیشتۆتە عێراق و لە پارێزگاكانی دیوانیە و ئەنبار دانراون.
ئاشكراشیكرد: دوو سیستمی تر بەم زووانە دەگەن، بۆ ئەوەی لە نەینەوا و بەسرە دابنرێن، و وتیشی: سیستمی ئەمریكیش دەگات و لە پارێزگای كەركوك جێیردەكرێت، و رونیشیكردەوە: ئێمە هیواخوازین كە تیشكدانەوەی كەممان هەبێت.