كۆمسیۆنی هەڵبژاردن ڕازمەندی لەسەر كردنەوەی سندوقەكانی دەنگدان دەردەبڕێت

ناوخۆ
  • 24-07-2022, 11:40
  • +A -A

    بەغداد - INA
    كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەمڕۆ یەكشەممە، ڕەزامەندی لەسەر كردنەوەی سندوقەكانی دەنگدان ڕاگەیاند.
    كۆمسیۆن لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەگەڵ بنەمای شەفافیەتە لە ئەدای ئەركەكاندا، بەمەبەستی تۆماركردن و دۆكیومێنت و ڕاكێشانی وانە لەو ئەزموونەی لێیان فێربووە كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان لەژێر چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران كاری لەسەر ڕاپۆرتێكی ورد كردووە لەوكاتەوەی ئەنجومەنی كۆمسیارانی ئێستا دەستی بە كار كردووە.
    ئاشكراشیكرد: ئەم ڕاپۆرتە یەكێكە لە لێكۆڵینەوە گرنگەكانی هەڵبژاردن، كە بریتین لە پوختەی چالاكی و ڕێوشوێنەكانی دەزگاكە كە پەیوەندی بە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە هەیە پێش هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ساڵی 2021 لە هەموو ڕووی یاسایی و تەكنیكی و ئیداری و داراییەوە.
    رونیشیكردەوە: كۆمیسیۆن بە وردی گرنگی بە ڕۆڵی ژنان دەدات لە پرۆسەی هەڵبژاردندا و كار بۆ باشتركردنی واقیعەكەی و بەهێزكردنی پێگە و مافە یاساییەكانی دەكات، و راشیگەیاند: ئەنجومەنی كۆمسیاران پلانی كاری نیمچە ساڵانەی گروپی تواناسازی ژنانی پەسەند كردووە كە پشتگیری لە یەكەی جێندەری كۆمیسیۆن دەكات، كە بە سەرۆكایەتی ئەندامێكی ئەنجومەنی كۆمسیاران بەڕێوەدەبرێت، پلانەكەش ئامانجی ئەوەیە كە چەمكی جێندەر گشتگیر بكرێت و یەكسانی لە هەموو بوارەكانی كاری هەڵبژاردندا بە سیاسەت و پلاندانانەوە بەرز بكاتەوە.
    ئاشكراشیكرد: ناوەندەكانی ناونوسی سەر بە فەرمانگەكانی پارێزگاكانی هەڵبژاردن، كە لە سەرتاسەری عێراق بڵاوكراونەتەوە، بە ئەنجامدانی تۆماری بایۆمەتری دەنگدەرانی تۆمارنەكراو و دابەشكردنی كارتی بایۆمەتری كار دەكەن.
    كۆمسیۆنی هەڵبژاردن تەئكیدیكردەوە: ئەو كەسانەی خوازیاری بابەتی هەڵبژاردنەكانن دەتوانن پێگەی گەڕان بكەن لە سایتی كۆمسیۆن   www.ihec.iq.
    راشیگەیاند: ئەنجومەنی كۆمسیاران ڕازمەندە كە سندوقەكانی دەنگدان بكەنەوە و ناوەڕۆكەكانیان لە ماددە هەستیار و نادیارەكان پۆلێن بكەن، لەگەڵا گرتنەبەری میكانیزمێك بۆ لەناوبردنی دەنگدانی ئەلیكترۆنی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان/كۆمپانیای گشتی پیشەسازی پترۆكیمیایی بۆ سوود وەرگرتن لێیان بە دووبارە بەكارهێنانەوە.
    ئاشكراشیكرد:  بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەیەكی زیانلێكەوتووی تەكنیكی پێكهێنراوە بۆ هەماهەنگیكردن لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان و فەرمانگەكانی پارێزگاكانی هەڵبژاردن بەمەبەستی چارەسەكردنی كەموكوڕیەكان.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: ئەنجومەنی كۆمسیاران بەم دواییانە پەسەندكردنی (30) داواكاری بۆ تۆماركردنی حیزب بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێك هەڵوەشاندەوە بەهۆی تەواونەكردنی داواكارییە فەرمییەكان، وەك ناو و لۆگۆی حزبەكە یان ژمارەی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری و پێداویستییە بابەتییەكان، وتیشی: ئەمانە بریتین لە تەواوكردنی ڕێكارەكانی لێپرسینەوەی نیشتمانی و دەسەڵاتی دادوەری یان قازانجە داراییەكان لەسەر بنەمای یاسای ژمارە (36) ی ساڵی 2015ی حزب و ڕێكخراوەكان.