بەغداد- INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند: شاندێكی ئەمنی گەیشتووەتە قەزای خانەقین.
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، فەریقی یەكەم ڕوكن عەبدولئەمیر شەمەری، و بە هاوڕێیەتی فەرماندەی هێزی زەمینی گەیشتە ناوەندی هەماهەنگی هاوبەش لە خانەقین، و ئاشكراشیكرد: شاندەكە كۆبوونەوەیەكی هاوبەشیان ئەنجامدا لەگەڵ سەركردەكانی میحوەرەكانی یەكەم و دووەم و سێیەمی پێشمەرگە و فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە و فەرماندەی بارەگای خورماتوو.
رونیشیكردەوە: لە كۆبوونەوەكەدا لێكتێگەیشتن كرا لەسەر چەند خاڵێك سەبارەت بە ئاسایشی ناوچە پەیوەندیدارەكانی ئاسایشی گشتی لە چوارچێوەی ناوچەی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە و خورماتوو.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات