بهغداـ INA
فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی دیالەی حەشدی شەعبی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند: لە گوندێكی سەر بە ناحیەی سەعدییەی دیالە، كۆمەڵێك مووشەكی دژە قەڵغان دۆزراوەتەوە.
فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكان سەید تاڵب موسەوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند: هێزێكی فەوجی 1ی فەرماندەیی هەڵمەتەكانی دیالە ئۆپراسیۆنێكی ئەمنیان لە چەند گوندێكی سنوری ناحیەی سەعدیە ئەنجامداوە.
وتیشی: لە ئۆپەراسیۆنەكەدا دەستگیرا بەسەر ٢١ موشەكی (ئار پی چی) و ١٠ حەشوەی ئامادەكراو بۆ تەقینەوە, و ئۆپراسیۆنەكەش لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگیری ئەنجامدرا.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات