بەغداد - INA
دەستەی دەسپاکی فیدراڵی ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند: فەرمانی داواكردن بۆ پەرلەمانتارێكی پێشوتر دەرچووە بەهۆی زیانگەیاندنی ئەنقەست بەپارەی ئەو كەسانەی كەپێیان سپاردووە.
فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا تایبەت بە كێشەكانی نەزاهە فەرمانی داواكردنی بۆ ئەندامێكی پێشوتری پەرلەمان دەركردووە بەهۆی وەرگرتنی مووچەی دوو ئەندامی پاراستنی خۆی، ئەو كەسانەش بێسەروشوێنن دوای ئەوەی چەتەكانی داعش موسڵیان داگیركرد.
ئاشكراشیكرد: دادگای لێكۆڵینەوەی نەینەوا تایبەت بە كێشەكانی نەزاهە بەپێی ماددەی (340) لە سزاكان، ئەو بریارەی دەركردوە.