په‌رله‌مان" كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ بۆزیادكردنی كورسی خوێندنی باڵا

سیاسی
  • 24-07-2022, 10:48
  • +A -A

    به‌غداـ INA 

    په‌رله‌مانتار زه‌ینه‌ب جومعه‌ ئه‌لموسه‌وی راگه‌یاند كه‌ په‌رله‌مانتاران واژۆیان كۆیكردۆته‌وه‌ بۆ زیادكردنی كورسی خوێندنی باڵا. 

    نووسینگه‌ی ئه‌لموسه‌وی له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌ كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی كه‌توو راگه‌یاند" زه‌ینه‌ب جومعه‌ ئه‌لموسه‌وی له‌فراكسیۆنی سادیقۆن به‌شداری له‌هه‌وڵێك كردووه‌ بۆ كۆكردنه‌وه‌ی واژۆی په‌رله‌مانتاران به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی كورسی خوێندنی باڵا له‌عێراق. 

     هه‌روه‌ها به‌پێی راگه‌یندراوه‌كه‌ زه‌ینه‌ب موسه‌وی وتویه‌تی" ئه‌م هه‌نگاوه‌ زۆر گرنگه‌ بۆ به‌رپاكردنی دادوه‌ری بۆ قوتابیان له‌پێناو وه‌رگرتنی ته‌واوی مافه‌كانیان له‌بواری خوێندنی باڵا.