به‌غداـ INA
پارتی دیموكراتی كوردستان دوێنی راگه‌یاند كهرژده له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی گه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌پرسی كاندیدی سه‌رۆك كۆماری عێراقی به‌مه‌به‌ستی رێكه‌وتن یان راگه‌یاندنی نا رێكه‌وتن له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شی دا كو هیزه‌كانی چوار چێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زۆر جار پشگیری خۆیان بۆ كاندیدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان راگه‌یاندووه و له‌وانه‌یه په‌نا ببه‌ینه به‌ر سێ په‌كخستنی دانیشتنی په‌رله‌مان.
په‌رله‌مانتاری پارتی چیا ته‌یمور بۆ كه‌ناڵی عێراقیه راگه‌یاند و ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی وه‌ریگرتووه گه‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نشتیمانی كوردستان ئه‌نجامده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی دیار بێت ئایا به‌یه‌ك رێكده‌كه‌وین له‌سه‌ر یه‌ك كاندید بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار یانیش به‌دوو كاندید بۆ ئه‌م پۆسته له‌رۆژی دانیشتینی په‌رله‌مان.
هه‌روه‌ها چیا وتی" براده‌رانی یه‌كێتی سوورن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆیان و كاندیدیكردنی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌م پۆسته وئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان نه‌بوایه له‌وانه‌یه له‌سه‌ر یه‌ك كاندید پارتی و یه‌كێتی رێكهوتبوان.
ئه‌وشی خسته‌روو كه هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی زۆر جار پشگیری خۆیان بۆ كاندیدی یه‌كێتی راگه‌یاندووه و دوایین جار به‌رێگای سه‌ركرده‌ی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا نووری مالیكی بووه كه‌وتی ئه‌وان پشگیری كاندیدی یه‌كێتی ده‌كه‌ن وئه‌گه‌ر ئه‌مه بوو پارتی رێگای سیاسی دیكه ده‌گرێته‌به‌ر و یه‌كێك له‌وانه هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی سێیه‌كی په‌رله‌مانی به‌مه‌به‌ستی په‌كسختنی دانیشتینی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ هێزه سوننیه‌كان و سه‌ربه‌خۆییه‌كان.