بەغداد – ا ه ع فوئاد مەعسوم سەرۆك كۆمار، ئەمرۆ یەك شەممە، یاسای كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق پەسەند دەكات. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار رایگەیاند: یاسای كۆمپانیای نەوتی نیشتمانی عێراق كە پێشتر لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دەنگی لەسەر درابوو، بە پشتبەستن بە بەندی (یەكەم) لە مادەی (61) وبەندی دووەم لە مادەی (73)ی دەستور، كە دەركراوە بۆ زامنكردنی دۆزینەوە و پێشخستنی بەرهەمهێنانی نەوت و فرۆشتنی. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە ئەو یاسایە بە پێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكانە كە دانی پێدانراوە بۆیە پێویستە كۆمپانیایەكی نەوتی نیشتمانی پێكبهێنرێت و خاوەندارێتیەكەی بە تەواوی لەلایەن دەوڵەتەوەبێت و رەنگدانەوەی ئەو واتایەبێت كە نەوت و غاز موڵكی گەلی عێراقە.