بەغداد_ INA
محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ شەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دڵنیاکردەوە کەپەرلەمان پشتگیری چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ناوەند و هەرێم دەکات.
نوسینگەی ڕاگەیاندینی سەرۆکی ئەنجومەن لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند ، "محەمەد حەلبوسی پێشوازی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری لە بەغدا کرد،ئاماژەی بەوەش کرد: "لە کۆبوونەوەکەدا باس لە بارودۆخی سیاسی و ئەو گرفتانە کرا کە ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کورتەیەک لە گفتوگۆکانی نێوان شاندەکانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێم و هەروەها پرسی یاسادانانی یاسای نەوت و گاز.
حەلبۆسی دیار کردا: "ئەنجومەنی نوێنەران پشتیوانی لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان ناوەند و هەرێم دەکات، لەوانەشە لەسەر پرسی نەوت و گاز، لە ڕێگەی یاسادانانەوە کە لە بەرژەوەندی وڵات و هاوڵاتیاندایە بەپێی پرەنسیپی داد.
لەلایەن خۆیەوە مەسرور بارزانی " ئامادەیی بەردەوامی حکومەتی هەرێم دووپات کردەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی بۆ کێشەکان و لەڕێگەی گفتوگۆو دیالۆگی نێوان حکومەتی فیدراڵ و هەرێمەوە بەشێوەیەکی ڕیشەیی و لەسەر بنەمای دەستوور".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات