ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو وەک بەروارێک بۆ دانیشتنی بەپەلەی هێرشی تورکیا دیاری کرد

سیاسی
  • 23-07-2022, 18:35
  • +A -A

    بەغداد_ INA 
    ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی سێشەممە دانیشتنی بەپەلەی بۆ هێرشەکەی تورکیا دیاری کرد
    سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی بە کەنالی دەنگو باسی عێراقی گرێدای بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی ڕاگەیاند" لەسەر داوای عێراق ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان وادەی دانیشتنی بەپەلەی بۆ هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق دیاریکردووە.
    وەزارەتی دەرەوە ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند کە نامەیەکی سکاڵا پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش ناردووە بۆ دانیشتنێکی بەپەلە لەسەر هێرشی تورکیا.
    ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: "وەزارەتی دەرەوە نامەیەکی سکاڵا پێشکەش بە ئەنجومەنی ئاسایش ناردووە و داوای لێکردووە کە دانیشتنێکی بەپەلە ئەنجام بدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هێرشی تورکیا.
    ڕۆژی هەینی ئەنتۆنیۆ گۆترێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلەی کرد لە بۆردومانەکانی سەر پارێزگای دهۆک.