حەلبووسی: وەزیری بەرگریی و سەرکردە سەربازیەکان توانای سەربازیی سوپا ئاشکرا کرد

سیاسی
  • 23-07-2022, 17:55
  • +A -A

    بەغداد_ INA 
    محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی پەرلەمان ئەمڕۆ شەممە وردەکارییەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئاشکراکرد لەدانیشتنی تایبەتدا لەگەڵ جومعا عیناد وەزیری بەرگری بەئامادەبوونی فەرماندە سەربازییەکان.
    لەوتەیەکیدا حەلبوسی کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویکردەوە، "هەندێک لە ئاژانسەکانی هەواڵ و پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باسی فەرمانێکی نادروستیان کردووە کە لە دانیشتنی پەرلەماندا هاتووە، کە وەزیری بەرگری عێراق ڕایگەیاندووە کە ئێمە هیچ توانای وەلامدانەوەی هێرشەکانی تورکیا مان نیە دوورە لە راستییەوە هیج بنەمایەکی بۆی نیە.
    ئاماژەی بەوەش کرد "وەزیری بەرگری و فەرماندە سەربازییەکان چاویان بە ڕووداوەکەدا بخشاندەوە و بە گشتی باسی لە پێداویستییەکانی سوپا کرد و دووپاتی کردەوە کە فەرماندە سەربازییەکان لە بەردەم بڕیاری سیاسیدان"
    هەروەها باسی لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە و وردەکارییەکانی ئەو ڕووداوەیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کرد و باسیان لە چۆنیەتی بەهێزکردنی هێزە ئەمنییەکان کرد.
    ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی تایبەتی خۆی بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بەئامادەبوونی فواد حوسێن وەزیری دەرەوە و جوما ئەناد وەزیری بەرگری و لیوا عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپا جێگیریی یەکەمی هێزە هاوبەشەکان عبدالامیر شەمەری