بەغداد INA
ئەمڕۆ شەممەئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی تایبەتی خۆی بەسەرۆکایەتی محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵیگرد.
بەشی ڕاگەیاندن لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتەوە ڕایگەیاند، "ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی تایبەتی خۆی بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق هەڵیگرد
محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی پەرلەمان ئەمڕۆ شەممە لەدانیشتنی تایبەتدا لەگەڵ جومعا عەناد وەزیری بەرگری بەئامادەبوونی فەرماندە سەربازییەکان وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکەی پەرلەمانی ئاشکراکرد.
لەوتەیەکیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، "هەندێک لە ئاژانسەکانی هەواڵ و پەیجەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان باسی فەرمانێکی نادروستیان کردووە کە لە دانیشتنی پەرلەماندا هاتووە، کە وەزیری بەرگری عێراق ڕایگەیاندووە کە ئێمە هیچ توانای وەلامدانەوەی هێرشەکانی تورکیا مان نیە ئەمە دوورە لە راستی هیج بنەمایەکی نیە.
ئاماژەی بەوەش کرد "وەزیری بەرگری و فەرماندە سەربازییەکان چاویان بە ڕووداوەکەدا بخشاندەوە و بە گشتی باسی لە پێداویستییەکانی سوپا کرد و دووپاتی کردەوە کە فەرماندە سەربازییەکان لە بەردەم بڕیاری سیاسیدان"
هەروەها باسی لە هۆکارەکانی ڕووداوەکە و وردەکارییەکانی ئەو ڕووداوەیان بۆ ئەنجومەنی نوێنەران کرد و باسیان لە چۆنیەتی بەهێزکردنی هێزە ئەمنییەکان کرد.
ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی تایبەتی خۆی بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبۆسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و بەئامادەبوونی فواد حوسێن وەزیری دەرەوە و جومعا ئەناد وەزیری بەرگری و لیوا عەبدولئەمیر یارەڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپا و جێگری یەکەمی هێزە هاوبەشەکان عبدالامیر شەمەری