بەمەبەستی تاوتوێ كردنی هێرشەكانی ئەم. دواییەی توركیا ئەنجومەنی نوێنەرانی دانیشتنی نائاسایی خۆی بەست

سیاسی
  • 23-07-2022, 16:48
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ شەممە، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی نائاسایی خۆی بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەنجامدا.
     بەشی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕاگەیاندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە رایگەیاندووە، "حەلبوسی كارەكانی دانیشتنی پەرلەمانی بۆ خولی دووەمی یاسادانان كردۆتەوە"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "ژمارەی ئەندامانی پەرلەمان ئامادەبوون لەدانیشتنەکە ٢٤٢ پەرلەمانتار بووە”.
     ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە ئامادەبوونی فواد حوسێن وەزیری دەرەوە و جومعە عیناد وەزیری بەرگری و لیوا عەبدولئەمیر یارەڵڵا سەرۆکی ئەرکانی سوپا و لیوا عەبدولئەمیر شەممەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کرد".