وەزارەتی تەندروستی: گواستنەوەی ٧ برینداری هێرشی تورکیا لە دهوك بۆ شاری پزیشکی بەغدا

ناوخۆ
  • 23-07-2022, 16:45
  • +A -A

    بەغدا-INA
     ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی تەندروستی گواستنەوەی ٧ برینداری هێرشی تورکیا لە دهوك بۆ شاری پزیشکی لە بەغدا ڕاگەیاند. وەزارەتی تەندروستی له‌ ڕاگەیاندراوێكدا كه‌ گه‌یشتووه‌ته‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ، رایگه‌یاند، "ژماره‌یه‌ك برینداری هێرشه‌كه‌ی توركیایان پێگه‌یشتووه‌، كه‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی دهوك ره‌وانه‌كراون". ئاماژەی بەوەشکرد، "بە سەرپەرشتی و بەدواداچوونی وەزیری تەندروستی، دکتۆر هانی عەقابی، ژمارەیەک لە 7 برینداری هێرشەکەی تورکیا لە نەخۆشخانەکانی دهوکەوە گواسترانەوە بۆ شاری پزیشکی لە بەغدا"، جەختی لەوە کردەوە کە هەموویان ڕێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ چارەسەرکردنیان لە دامەزراوە تەندروستییەکانی تاوەکو بە تەواوی چاک دەبنەوە”.