بەغداد INA
ئەمرۆ شەممە بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار و وەزیری دەرەوەی جەزائیر رەمەزان عمامرت جەختیان لەسەر گرنگی و هەماهەنگی کاری هاوبەشیان کردەوە بۆ کەم کردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی INA کەوتەوە ڕایگەیاند "سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی جەزائیر کرد،
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیر سڵاو و پێزانینی عەبدولمەجید تەبوون سەرۆکی جەزائیری گەیاندە سەرۆک کۆمار و پەیامێک ئاراستەی سەرۆک کۆمار کرد سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی کۆبوونەوەی داهاتووی عەرەبی لە جەزائیر کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەم بەڕێوە بچێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگاکانی بەهێزکردنیان و هاوکاریکردن لەبوارە سیاسی و ئابووری و فەرهەنگییەکاندا و هەماهەنگی لەبوارە جیاجیاکاندا و بەژداری کردنی عێراق لە لوتکەی عەرەبی.
هەروەها باس لە کێشە عەرەبیەکان و هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی کرا، جەختیش لەسەر گرنگی هەماهەنگی کاری هاوبەش کرا بۆ ئاسانکردنی گرژییەکانی هەرێمی و کۆتایی هێنان بە قەیرانەکانی ئێستا.