بەغداد _INA
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند بالیۆزی عێراقی لەئەنقەرا بۆ بەغدا بانگێشت کردوە.
ئەحمەد سەحاف گۆتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" وەزارەتەکە بڕیاری داوە باڵیوزی عێراق لە ئەنقەرە بگەرێنێتەوە بۆ بەغدا"وتیشی: "وەزارەتەکە پوختەی خۆی بۆ ڕای گشتی نوێ دەکاتەوە کە هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ تورکیا نییە"
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی دەرەوە سکاڵایەکی بۆ ئەنجومەنی ئاسایش پێشکێش کرد بۆ دانیشتنی بەپەلەی هێرشەکەی تورکیا.
ئەحمەد سەحاف گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بەئاژانسی هەواڵی عێراق ڕاگەیاند" وەزارەتی دەرەوە نامەیەکی سکاڵا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ناردووە و داوای لێکردووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی بەپەلە بۆ تاوتوێکردنی هێرشی تورکیا.